دووبارە زیندانیکردنى شێروان شێروانى بێ دادى دادگاکانه .

ئەمرو لەبەرچاوى پارێزەرانى شێروان شێروانى و ئەندام پەرلەمانان و دەیان نوێنەرى رێکخراوەکان و نوینەرانى رێکخراوەکانى مافى مروڤ دادگاى نا داد چەند بارە شێروان شێروانى روژنامەوان بو ماوەیى چوارسال و نیوى تر حوکم دا .

کەیسەکە دیارە کەیسێکێ دروستکراو و بێ بنەمابوە و تەنها مەبەست پێى ئازادنەکردنى جەستەیی شێروان شێروانیە .

لە پارتى سەوزى کوردستانەوە دادگا و حوکمە کارتونیەکە رسواو شەرمەزاردەکەین ، ئەم دادگایکردنە روویى دەستەلاتدارانى هەرێمى کوردستان دیار دەکات لەبەرچاوى کومەلگاى نێودەولەتى سەبارەت بە مافى مروڤ و ئازادى و دیموکراسى .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *