سکرتێری گشتیی پارتی سەوزەکانی کوردستان لە کۆریای باشوور لەگەڵ نوێنەرانی سەوزەکانی نەمسـا و پارتی سەوزەکانی مەنگۆلیا کۆبووەوە

لە پەراوێزی بەشداریی لە کۆنگرەکەی بەستراو لە کۆریای باشوور، د. هەندرێن ئەشرەف نعمان، سکرتێری گشتیی پارتی سەوزەکانی کوردستان، لە ڕێکەوتی 14ی حوزەیرانی 2023، لەگەڵ نوێنەرانی سەوزەکانی نەمسـا و پارتی سەوزەکانی مەنگۆلیا کۆبووەوە. ئەم دیدارانە بەشێک بوون لە زنجیرە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ نوێنەرانی پارت و بزووتنەوە سەوزە بەشداربووەکانی کۆنگرەکە.

لە دیدارەکەی لەگەڵ لایەنی نەمسـا، د. هەندرێن ئەشرەف نعمان لەگەڵ Katrin Fallmann، لە گروپی سەوزەکان لە پەرلەمانی نەمسـا و یاریدەدەری پەرلەمانتار Ewa Ernst-Dziedzic، کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک بابەتی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران، بە تایبەتی پاراستنی ژینگە، کاری سیاسیی سەوز و گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوکاری لەنێوان هێزە سەوزەکان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

هەروەها د. هەندرێن ئەشرەف نعمان لەگەڵ Dulgun Bumyalagch، سکرتێری نێودەوڵەتیی پارتی سەوزەکانی مەنگۆلیا (Mongolian Green Party)، کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەسەر پرسە ژینگەیی و کەشوهەواییەکان گۆڕدرایەوە و ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و شارەزایی لەنێوان پارتی سەوزەکانی کوردستان و پارتی سەوزەکانی مەنگۆلیا تاوتوێ کران.

ئەم دیدارانە دەرفەتێک بوون بۆ ناساندنی دیدگا، چالاکی و بایەخە ژینگەییەکانی پارتی سەوزەکانی کوردستان، هەروەها ئاشنابوون بە ئەزموونی سەوزەکان لە نەمسـا و مەنگۆلیا، بە مەبەستی فراوانکردنی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ بزووتنەوەی سەوز لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

ئەم کۆبوونەوانە لە چوارچێوەی بەشداریی پارتی سەوزەکانی کوردستان لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان و هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەسەر پاراستنی ژینگە، بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، پەرەپێدانی بەردەوام و هاوکاری لەنێوان پارت و بزووتنەوە سەوزەکان دێن. 14ی حوزەیرانی 2023 – کۆریای باشوور

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *