کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکان، یەکێکە لە دەرئەنجامەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە ئەوروپا.
سوتانی دارستانەکانی کرواتیا، ئەلبانیا، یۆنان و تورکیا، بەهۆکاری ئەو گەرما نائاساییەیە، کە زیاتر لە پەنجا ساڵە زاناکان لە گۆڕانی کەشوهەوادا هۆشداری دەدەن.
چل پلەی سەدی لە ئەوروپا، بۆ ئێستا دیاردەیەکی نامۆیە، وەلێ بۆ داهاتوو دەبێتە ئاسایی و پێویستی بە داڕێژانی بەرنامەی تازەیە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو دۆخە هەستیارەدا.