کوبونەوە لە پەرلەمانى نەرویج دەربارەى پرسى کورد لە روژئاوایى کوردستان

لە روژى هەینى ٩/٥/٢٠٢٥ پارتى سەوزى کوردستان بەژداریکرد لە کوبونەوەیێکى گرنگى لە پەرلەمانى نەرویج سەبارەت بە دوخى سوریا بەگشتى و روژئاوایى کوردستان بەتایبەتى ، ئەم کوبونەوەیە بە ئامادەبونى بەرێز( بەدران چیا ) راوێژکارى ئیدارەى سەربەخویى باکور و روژهەلاتى سوریا و دیسانەوە کومەلێک کەسایەتى و پارت و رێکخراوەکانى پشتیوانى کورد ، پارتى سورى نەرویجى رێکخەرى ئەم کوبونەوە گرنگەبون و نوێنەرى عەلەوى و دروزەکان ئامادەى کوبونەوەکە بون ، پەرلەمانتارانى نەرویج پشتیوانى خویان بو کورد دوپاتکردەوە جەختیان لە گرنگى ئاشتى و سەقامگیرى و بەرەنگاربونەوەى رێکخراوە تیرورستیەکان کرد . لەم کوبونەوەدا تەواوى روداوە گرنگەکانى سوریا کە لە دوایى هەلهاتنى بەشار ئەسەد رویانداوە تاوتوێکران ، لە دەستەلاتگرتنى ئەحمەد شەرع تا کونفرانسى نیشتیمانى لە قامشلو و هێرشکردنە سەر عەلەوى و دروزەکان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *