دیداری سکرتێری گشتی پارتی سەوزی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییە دەرەکییەکانی پارتی سەوزی نەرویج

کۆریای باشوور – ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆنگرەی جیهانی سەوزەکان لە کۆریای باشوور، د. هندرین ئەشرەف نعمان، سکرتێری گشتی پارتی سەوزی کوردستان، لە ڕێکەوتی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لەگەڵ Bjarte Bjørsvik، بەرپرسی پەیوەندییە دەرەکییەکانی پارتی سەوزی نەرویج، کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەسەر ژمارەیەک بابەتی جێی بایەخی هاوبەش ئاڵوگۆڕ کرا و ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوکاری لەنێوان پارتی سەوزی کوردستان و پارتی سەوزی نەرویج تاوتوێ کرا، هەروەها باسی پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ پارت و بزووتنەوە سەوزەکان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کرا.

دیدارەکە هەروەها دەرفەتێک بوو بۆ ناساندنی چالاکییەکانی پارتی سەوزی کوردستان و فراوانکردنی تۆڕی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتە سەوزە بەشداربووەکانی کۆنگرەکە.

وێنە: د. هندرین ئەشرەف نعمان، سکرتێری گشتی پارتی سەوزی کوردستان، لەگەڵ Bjarte Bjørsvik لە کاتی کۆنگرەی جیهانی سەوزەکان لە کۆریای باشوور، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *