دوسیەی كورد پێویستی بە یەكگرتن نیە ، پێویستی بە پێشەنگە
ژیان یاسین
زورن ئەو نمونانەی لە مێژوودا وەكو كورد پرت وبەلاوەبون ، هەندێكیان بونە مێژوو و هەندێكیشیان بە هویی بونی پێشەنگێك مێژویان دروستكرد .
میللەتی ئێمەش هەمان چیروكە ئەوەندەی لە دەست بێ پێشەنگی دەنالێنێ ئەوەنە بەدەست دوژمنانی نانالێنێ ، چونكە ئەگەر پێشەنگ و پێشەنگایەتى هەبیت ئەوا برینەكە زوتر سارێژدەبێت .
حزبە سیاسیەكانی كوردستان بەتایبەت باشور ئەوەندەی خەلكیان لەسەر كویلایەتی پەروەردەكرد ئەوەندە لەسەر نیشتیمان پەروەری پەروەردەیان نەكرد بویە هەمیشە خەلك وا دەزانێ كە ئەمانە خاوەنی كوردستانن و تاپویان هەیە لەمالی باوكیان بویان ماوتەوە .
نازانن خەلكانێك هەن بهەزاران سالن تێدەكوشن بو رزگاری نیشتیمان ، بەلام ئاغا و دەرەبەگێك دەتوانێ جاسوس و مستشاری حكومەت لای خوی دالدەدەدا .
